AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٨ ١١:٣٣

لەسێدارەدانی ئەو سیخوڕەی زانیاری لە شوێنە مووشەکییەکانی ئەسفەهان بە ئیسڕائیل دابوو

لەسێدارەدانی ئەو سیخوڕەی زانیاری لە شوێنە مووشەکییەکانی ئەسفەهان بە ئیسڕائیل دابوو

سزای لەسێدارەدانی ئەو خائینەی کە زانیاری لەسەر شوێنە مووشەکییەکانی ئیسفەهان بە مۆساد دابوو جێبەجێ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشتبەستن بە ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادی ئێران، حسێن پێدەران کوڕی حەمید ڕەزا کە زانیاری سەبارەت بە شوێنە هەستیارەکانی سەربازی ئێران لە پارێزگای ئیسفەهان بە موساد دابوو، بە تاوانی سیخوڕی و هاوکاریی هەواڵگری لە بەرژەوەندی ڕژیمی زایۆنی دەستبەسەر و دادگایی کرا.

دوای تێپەڕینی بە پرۆسەی یاسایی و پشتڕاستکردنەوە و یەکلاییکردنەوەی بڕیارەکە لە دادگای باڵا، لەسەر کارەکانی سزا درا و هەڵواسرا.

لە ماوەی شەڕە سەپێندراوەکانی ١٢ ڕۆژە و ڕەمەزاندا، دوژمنی زایۆنیستی-ئەمریکی بەشێک لە شوێنە سەربازییە هەستیارەکانی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج و دیاری کرا کە بەشێک لەو ئامانجانە بە هاوکاری چەند بەکرێگیراوێک و خیانەتکارێک لە وڵاتەکە کەوتوونەتە ئامانج.

حوسێن پێدەران لە خائینەکانی ناو ئێران بوو کە هەوڵیان دابوو بە ناردنی زانیاری هەستیار و نهێنی بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل، بەگوێرەی ئامانجەکانی دوژمن مامەڵە بکەن و بەم شێوەیەش بە پێی دانپێدانانی خۆی قازانجی دارایی بەدەست هێنابوو.

News ID 60457

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha